2019-02-25
هێزه عێراقییه‌كان هێرشێكی داعشیان بۆ سه‌ر پاڵاوتگه‌ی نه‌وتی سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵوه‌شانده‌وه
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هێرشێكی تیرۆریستیی چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه له پاڵاوتگه‌ی نه‌وتی سه‌ڵاحه‌دین، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین دووشه‌ممه (25 شوبات) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین، لیوا قه‌ندیل جبوری به دیارونای وت: "چه‌كداران دووشه‌ممه ته‌قه‌یان له ده‌روازه‌ی پاڵاوتگه‌ی نه‌وتی سه‌ڵاحه‌دین له باشوری خۆرهه‌ڵاتی تكریت و شوێنی ئه‌فسه‌ره ئه‌منییه‌كان كرد. "
ناوبراو وتی كه به‌رپه‌چی هێرشكه‌ره‌كان درایه‌وه و سیانیان -- كه یه‌كێكیان هێله‌كی بۆمبڕێژكراوی له‌به‌ردابوو -- كوژران. وتیشی هێزێكی تایبه‌ت پێكهێنراوه بۆ ده‌ستگیركردنی هێرشهكهرهكانی دیكه كه به‌ره‌و چیاكانی مه‌كحول هه‌ڵهاتن.
هه‌روه‌ها وتی: "ئۆتۆمبێلێكی چوارئهكسلیش له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تێكشكێنرا."
وتی: "تیرۆریسته‌كان ئه‌ندامی داعش بوون." وتیشی ناسنامه‌ی سێ چه‌كداره كوژراوه‌كه ئاشكراكران.