چواره‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیای "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) چوارشه‌ممه (20 شوبات) له به‌غدا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد به به‌شداریی نوێنه‌رانی 60 وڵات و سێ رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی.
باڵوێزه‌كان و لێكۆڵه‌ران و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی و عه‌ره‌بی به‌شدارن له كۆنفرانسه دوو-رۆژییه‌كه‌دا، كه به پشتیوانی حكومه‌تی عێراق ئه‌نجامده‌درێت.
كۆنفرانسه‌كه پێكدێت له 10 به‌ش كه تیشكده‌خه‌نه سه‌ر شێوازه‌كانی به‌گژداچوونه‌وه‌ی تووندڕه‌وی، رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیای تووندڕه‌وی، هه‌روه‌ها كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه هۆكاری توندڕه‌وین، به‌تایبه‌تی هه‌ژای و بێكاری و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ له كاتی كۆنفرانسه‌كه‌دا به دیارونای وت ئامانجی كۆنفرانسه‌كه بریتییه له "یارمه‌تیدانی عێراق بۆ پێكهێنانی سیاسه‌تێكی روون بۆ سڕینه‌وه‌ی شوێنپێكانی داعش و رێگریكردن له هه‌ڕه‌شه‌كانی داهاتووی بۆسه‌ر ئه‌منییه‌تی عێراق."