گه‌نجێكی به‌ریتانی كه 2015 چووه ناو ریزه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه له سوریا چوارشه‌ممه (20 شوبات) وتی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت تووشی شۆكی كرد كه مافی هاوڵاتیبوونی لێسه‌نده‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
شه‌میما بێگوم، كه ئێستا ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی له كه‌مپێكی په‌نابه‌ران له سوریا منداڵی بوو هه‌فته‌ی رابردوو، وتی فه‌رمانه‌كه "نادادپه‌روه‌رانه" بوو.
ناوبراو، دوای ئه‌وه‌ی به بڕیاره‌كه‌ی زانی كه سێشه‌ممه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیاوه به دایكی له له‌نده‌ن راگه‌یاندرا، به ئاژانسی هه‌واڵی ئای تی ڤی وت: "كه‌مێك تووشی شۆك بووم."
چاره‌نوسی بێگوم مشتومڕی زۆر له‌سه‌ره له‌وكاته‌وه‌ی كه ئه‌و و دوو هاوڕێی ماڵه‌كه‌ی ئه‌میان له خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن به‌جێهێشت بۆئه‌وه‌ی بچنه‌ناو ریزه‌كانی داعش چوار ساڵ پێش ئێستا، كاتێك ئه‌و ته‌نها 15 ساڵ بوو.
ئه‌م بابه‌ته تیشكده‌خاته‌سه‌ر دۆخێكی سه‌خت كه زۆربه‌ی وڵاته ئه‌وروپییه‌كان رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، كه ئه‌وانیش دابه‌شبوون به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا كه رێگه‌بده‌ن به تووندڕه‌وان و لایه‌نگرانی داعش بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان بۆ دادگاییكردنیان یان رێی گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ‌بگرن به‌هۆی نیگه‌رانیی ئه‌منییه‌وه.
وته‌بێژێك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ سێشه‌ممه وتی وه‌زاره‌ته‌كه قسه له‌سه‌ر كه‌یسی تاكه‌كه‌سی ناكات، "به‌ڵام هه‌ر بڕیارێك ده‌رباره‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی هاوڵاتیبوون له تاكه‌كه‌سان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌واوی ئه‌و به‌ڵگانه ده‌درێن كه له‌به‌رده‌ستدان، نه‌وه‌ك هه‌ر وا به ئاسانی."
وتیشی وه‌زیری ناوخۆ ساجد جاڤید مه‌به‌ستیبوو كه ئه‌وله‌ویه‌ت بدات به "سه‌لامه‌تی و ئه‌منییه‌تی به‌ریتانیا و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی تێیدا ده‌ژین".
له بڕیاری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه كه گه‌نجه‌كه ده‌توانێت تانه له بڕیاره‌كه بدات.