هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئامێری دۆزینەوەی مین بۆ هێزەکانی عێراق دابیندەکەن

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئامێر و کەلوپەلی پێشکەوتوویان بۆ هێزەکانی عێراق دابینکردووە بۆ دۆزینەوەی مین و تەقەمەنی کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ لە پارێزگای نەینەوا چێنراون، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نەجمەدین کەریم جبوری وتی.

جبوری پێنجشەممە (14 کانونی دووەم) بە دیارونای وت: "سوپاس بۆ ئەو ئامێرە پێشکەوتووانە، هێزەکانی عێراق لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نزیکەی 2,000 کیلۆگرام تەقەمەنییان پوچەڵکردۆتەوە و دەستیان بەسەردا گرتووە کە ئەندامانی داعش چاندبوویانن."

وتیشی تەقەمەنیەکان هاوەن و مین و بۆمبی دەستکرد و بۆمبی تەوقیتکراویان لەنێودابوو.

جبوری وتی: "هەوڵەکانمان بۆ پاککردنەوەی شار و ناوچە کشتوکاڵیەکان لە دەشتی نەینەوا بەردەوام دەبێت هەتا دڵنیادەبین لە پاککردنەوەی لە هەموو ئەو شتانەی ژیانی مەدەنیان دەخه‌نه‌ مەترسییەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500