هه‌واڵه‌كانی عێراق

تەقینەوەی بۆمبێك 8 میلیشیا دەکوژێت لە عێراق

هەشت چەکداری سەربە موقتەدا سەدری کەسایەتی ئایینی عێراق، پێنجشەممە (14 کانونی دووەم) لە تەقینەوەی بۆمبێکدا لە باکوری بەغدا کوژران، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

سەرچاوەیەك وتی بۆمبێکی چێنراو لەسەر رێگا لەکاتی تێپەڕبوونی کاروانی میلیشیاکانی سەرایە سەلام کە بە رێگای سەرەکی نزیك سامەڕادا دەڕۆیشتن، تەقییەوە و ئاماژەشی دا بەوەی چەند کەسێكیش لەو هێرشەدا برینداربوون.

سەرچاوەیەکی تر وتی یەکێك لەو هەشت کوژراوە فەرماندەیەك بوو کە بەشداریی كردبوو لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی توندڕەواندا.

ئەو هێزە میلیشیایه‌، كه‌ لەلایەن سەدرەوە سەرکردایەتی دەکرێت و هاوپەیمانێتیه‌ سیاسیەکەشی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا لە ئایاری 2018 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لە 2014وە لە ناوچەی سامەڕا جێگیرکراوە لەوکاتەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هێرشی کردە سەر عێراق.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500