ئەو هاوڵاتیە بەریتانیانەی کە ماوەیەك لە سوریا بوون دهشێت رووبەڕووی 10 ساڵ زیندانیکردن ببنهوه کاتێك دەگەڕێنەوە وڵات بەهۆی یاسای نوێی دژەتیرۆرەوە کە پەرلەمان دەریکردووە، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە (13 شوبات) رایگەیاند.
دەزگا هەواڵگرییەکان دەڵێن گوایە سەدان چەکداری بەریتانی هێشتا لە سوریان، لهگهڵ نەمانی خاك لەژێردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا چارەنوسیان دێته بەرباس.
ئەو یاسا نوێیەی بەریتانیا یاسایەکی پێشتری توندکردۆتەوە کە پێویستی دەکرد لەسەر بەرپرسان بیسەلمێنن كه هاوڵاتیانی گەڕاوە تێوهگلاون لە چالاکی تیرۆریستیەوە کاتێك لە دەرەوە بوون.
وەزیری ناوخۆ ساجید جاڤید ئیتر دەسەڵاتی دەبێت هەر زۆنێك لە دەرەوەی بەریتانیا بە "ناوچەی دیاریکراو" لەقەڵەمبدات تا "خەڵك بپارێزێت لە هەڕەشەی تیرۆریزم".
ههر تەنیا سەردانی ئەو شوێنانەش لەئێستادا تاوانە، جگە لەوانەی "بیانوویهكی ماقوڵیان هەیە بۆ سەردانیکردن یان مانەوە لە ناوچە دیاریکراوەکان".
لەنێو ئەوانەدا خەڵکێك هەن کە کۆمەکی مرۆیی دەگوازنەوە، هێزە چەکدارەکان، ستافی نەتەوە یەکگرتوەکان، رۆژنامەوانان و ئەوانەی بەشداریدهكهن له پرسە یاخود سهردانی خزمێکی نەخۆش دهكهن.
بەریتانیەکان تەنیا مانگێکیان هەیە بۆ جێهێشتنی ناوچەکە کاتێك یاساکە جێبەجێ دەکرێت، کە پێدهچێت چەند مانگێکی کەمی مابێت.
کاربەدەستانی بەریتانی بۆیان سهخت بوو ئەوانە تاوانبار بکەن کە دەگەڕێنەوە بۆ بەریتانیا بەهۆی ئاستەنگەکانی دەستکەوتنی بەڵگەوه دەربارەی ئەنجامدانی تاوانی تاکەکەسی.
جاڤید وتی یاسی نوێیەکە ئاسانتری دەکات "سزای ئەو کەسانە بدرێت کە دەیانەوێت ئازارمان پێبگەیەنن".
هاوکات، وەزیری بەرگری، گاڤین ویلیامسن، چوارشەممە وتی بەریتانیا ئامادەیە هەموو "شتێك بکات کە پێی دەکرێت" بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی داعش، دوای ئەوەی ئەمریکا پێشنیازی دروستکردنی تیمێکی نوێی نێودەوڵەتی کردووە لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا.