هێزه عه‌ره‌ب-كوردییه‌كان ده‌ستیانكرد به شه‌ڕی وه‌ده‌رنانی چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له دواهه‌مین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتیان له خۆرهه‌ڵاتی سوریا سێشه‌ممه (12 شوبات) دوای ئه‌وه‌ی سه‌دان كه‌س له شه‌ودا له ناوچه‌كه هه‌ڵهاتن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
دوای وه‌ستان بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ده‌نییه‌كان بڕۆنه ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات شه‌ممه دواهه‌مین هێرشیان راگه‌یاند بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی "مۆڵگه‌ی باغۆز" له ده‌ستی تووندڕه‌وه‌كان.
به پشتیوانی فڕۆكه و تۆپهاوێژه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، هاوپه‌یمانییه‌كه چوار كیلۆمه‌تر پێشڕهوییكردووه.
وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، موسته‌فا بالی وتی سێشه‌ممه شه‌ڕوپێكدادانی قورس له‌ئارادابوو، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وێك پێشتر سه‌دان كه‌س له ناوچه‌ی شه‌ڕه‌كه هه‌ڵهاتن.
ناوبراو وتی: "گروپێكی 600 كه‌سی له مه‌ده‌نییه‌كان له باغۆز هه‌ڵهاتن له كاتژمێر یه‌كی به‌یانیدا و له ئێستادا به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن."
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند كه تازه گه‌یشتووه‌كان، له‌نێویاندا ژن و منداڵ، خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیان.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته‌ده‌ره‌وه كه‌سانی بیانی بوون."
ناوبراو وتی: "چه‌ندین شه‌ڕوپێكدادانی سه‌خت تا ئێستا له‌ئارادان بۆ گوشار خستنه‌سه‌ر داعش بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان."
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه دووشه‌ممه 12 چه‌كداری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و 19 تووندڕه‌و كوژراون له شه‌ڕه‌كه‌دا.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانان، شۆن ریان وتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رووبه‌ڕووی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی سه‌خت بوونه‌وه.
ناوبراو وتی: "پێشكه‌وتنه‌كان هێواشن و به‌رنامه بۆ داڕێژراون، چونكه دوژمن ته‌واو ئاماده‌یه و چه‌كدارانی داعش‌یش به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی هێرشی پێچه‌وانه."
"هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن له هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له هه‌رشوێنێك بن."