هه‌واڵه‌كانی عێراق

روسیا 27 منداڵی داعش لە عێراق 'وەردەگرێتەوە'

گروپێک له‌ 27 منداڵی روسی کە دایکیان لە عێراق دەستبەسەرن بە تۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) یەکشەممە (10 شوبات) گەیشته‌ روسیا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی دۆخی کتوپڕ بە ئاژانسی تاسی وت منداڵەکان لە فڕۆکەخانەی رامێنسکۆی دابەزین، نزیك مۆسکۆ، ئێوارەی یەکشەممە.

پێشتر بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی روسیا وتی: "بیست و حەوت منداڵی روسی لە بەغداوە دەهێنرێنەوە."

لە کۆتایی کانونی یەکەمدا سی منداڵی دیکە نێردرابوونه‌وه‌ بۆ مۆسکۆ.

بەرپرسەکە وتی باوکانی ئەو منداڵانە لەکاتی شەڕی سێ ساڵەی نێوان داعش و هێزەکانی عێراقدا کوژراون.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی تاسی دەوڵەتی، ئانا کوزنێتسۆڤا، نوێنەری روسیا بۆ مافەکانی منداڵان، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستکردەوە.

وتی ئەو 27 منداڵە تەمەنیان لەنێوان چوار بۆ 10 ساڵاندایه‌ و خەڵکی ناوچەی جیاوازی روسیان.

کرێملن لە سەرەتای کانونی دووەمدا رایگەیاند کە 115 منداڵی روسی لە تەمەنی خوار 10 ساڵه‌وه‌ -- لەگەڵ هەشت کەسی نێوان 11 و 17 -- هێشتا لە عێراقن.

یاسای عێراقی رێ بە دەستبەسەران دەدات لەگەڵ نەوەکانیان دەستبەسەربکرێن تا تەمەنی سێ ساڵ، بەڵام منداڵانی گەورەتر دەبێت لەگەڵ خزمانیان بژین.

لە تشرینی دووەمدا، خێدا ساراتۆڤا -- راوێژکاری سەرکردەی ده‌سه‌ڵاتداری چیچان رەمەزان قادرۆف -- خەمڵاندنی کرد كه‌ "نزیکەی 2,000" بێوەژن و منداڵی روسی چەکدارانی داعش هێشتا لە عێراق و سوریای دراوسێینی.

نزیکەی 100 ژن و منداڵ -- زیاتر لە کۆمارەکانی قەوقازەوە -- تائێستا گەڕاونەتەوە بۆ روسیا.

ساڵی رابردوو هەواڵگریی ناوخۆی ئێف ئێس بی روسیا رایگەیاند كه‌ نزیکەی 4,500 هاوڵاتی روسی چوونەته‌ دەرەوە بۆ شەڕکردن "شانبەشانی تیرۆریستان".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500