پێنج ئه‌ندامی شانه‌یه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستگیركران له خۆرهه‌ڵاتی ره‌مادی، پایته‌ختی پارێزگای ئه‌نبار، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار چوارشه‌ممه (6 شوبات) رایگه‌یاند.
لیوا مه‌حمود فه‌لاحی به دیارونای وت ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، كه له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی هه‌واڵگریی فیرقه‌ی 10ی سوپای عێراقه‌وه ئه‌نجامدرا، دوای چه‌ندین رۆژ له چاودێریكردن جێبه‌جێكرا.
ناوبراو وتی شانه‌كه "تایبه‌تمه‌ندبوون له چاندنی بۆمبی ده‌ستكرد و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نیشانه‌شكێنی و كوشتندا له خالیدییه، 20 كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی ره‌مادی."
وتیشی: "تیرۆریسته‌كان بهشداریشبوون له شه‌ڕه‌كانی دژ به هێزه ئه‌منییه‌كاندا له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاواز."