هێزێکی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی، بە هاوکاریی لیژنەی دەستپاکی، دەستیگرت بەسەر تانکەرێکدا کە 119 تەن نەوتی سپی تێکرابوو بۆ بەقاچاخبردنی بۆ دەرەوەی عێراق، وەزارەتی بەرگری دووشەممە (4 شوبات) رایگەیاند.
ئەو بارە لە بەنداوی ئوم قەسر لە باشوری عێراق دەستی بەسەردا گیرا.
وەزارەتەکە رایگەیاند: "دەستبەسەراگرتنی [بارهكه] و دەستگیرکردنی کەسانی نێو تەنکەرەکە بەهۆی بەڵگەی بەردەستی بەڕێوەبەری لیژنەی بەدواداچوون بوو لە بەنداوی ئوم قەسر کە پێکهاتبوو لە بەڵگەنامەی ساختە بۆ ئاسانکاریی کردەی بە قاچاخبردنهكه."
راشیگەیاند كه گومانلێکراوەکان درانە دەست کاربەدەستانی پەیوەندیدار بۆ گرتنهبهری رێكاری یاسایی.