بۆمبێكی سه‌رڕێگا به پاسێكی مامۆستایان‌دا ته‌قییه‌وه له مه‌نبیج و بووه هۆی كوشتنی كه‌سێك شه‌ممه (2 كانونی دووه‌م)، كه دواهه‌مین ته‌قینه‌وه بوو له زنجیره ته‌قینه‌وه‌كان له‌و شاره‌ی باكوری سوریا له ناوه‌ڕاستی كانونی دووه‌مه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
سه‌رۆكی روانگه‌ی سوری بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی بۆمبه‌كه كاتێك ته‌قییه‌وه كه پاسه‌كه تێپه‌ڕی و بووه هۆی كوشتنی شۆفێره‌كه و برینداركردنی لانیكه‌م چوار كه‌سی دیكه.
به‌گوێره‌ی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبیج، شێرفان ده‌رویش "ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی به ئامێرێكی ته‌قینه‌وه دژی پاسێكی مامۆستایان ئه‌نجامدرا".
مه‌نبیج پێشتر له‌ژێر كۆنتڕۆڵی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا بوو كه ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازییه‌وه كۆنترۆڵكراوه، كه به‌شێكه له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی هه‌ینی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه هۆی برینداركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی بوو.