رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ دووشه‌ممه (28 كانونی دووه‌م) ته‌حریر شامی تاوانباركرد به"ئه‌شكه‌نجه‌دان"ی ئه‌و چالاكوانانه‌ی دژی رێساكانی گروپه‌كه وه‌ستاونه‌ته‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه 11 كه‌یسی تۆماركردووه كه تیایدا هاوپه‌یمانه تووندڕه‌وه‌كه "دانیشتوانی ئیدلیبی ده‌ستگیركردووه، پێده‌چێت كه له‌به‌ر كاره ئاشتیخوازانه‌كانیان بێت بۆ دۆكیومێنتكردنی خراپه‌كارییه‌كانی گروپه‌كه ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژ به رێساكانی".
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه "پێده‌چێت شه‌ش له ده‌ستگیركراوه‌كان ئه‌شكه‌نجه‌درابێتن،" له‌نێویاندا كوڕێكی 16 ساڵان.
راشیگه‌یاند: "پیاوێكیان باسیكرد كرد كه بۆ چه‌ندین كاتژمێر به سه‌ره‌وبنی هه‌ڵواسراوه له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا."
یه‌كێكی دیكه وتی له شتێك‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه كه له تا‌بوتێك چووه بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر، له‌كاتێكدا كه‌سێكی سێهه‌م وتی خزێنراوه‌ته ناو تایه‌یه‌كه‌وه و به به‌رده‌وامی لێیدراوه.
ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كراوه چالاكوانی بواری میدیای بوون یان رۆژنامه‌وان كه به‌شدارییانكردبوو له خۆپیشاندانه‌كانی دژی ته‌حریر شامدا یان هه‌واڵه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانیان گواستبووه‌وه، یاخود بۆ میدیای بیانی كاریانده‌كرد.
چوار له‌وانه به‌ڵێننامه‌یان پێ ئیمزاكراوه كه چیتر ڤیدیۆ یان راپۆرت له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتییه تووندڕه‌وه‌كه تۆمارنه‌كه‌ن.
رێكخراوه‌كه‌ی مافی مرۆڤ داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی هه‌موو به نایاسایی ده‌ستگیركراوه‌كان كرد، كه چوار كه‌س له‌و 11 كه‌یسه‌ی تۆماركراون هێشتا ده‌ستبه‌سه‌رن یان بێسه‌روشوێنن.