سێ ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە هێرشێكی ئاسمانیدا بۆ سەر حەشارگەیەك لە چیاکانی حەمرینی باشوری رۆژئاوای کەرکوك کوژران، وەزارەتی بەرگری عێراق پێنجشەممە (17 کانونی دووەم) رایگەیاند.
وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، لە بەیاننامەیەکدا وتی بە پشتبەستن بە زانیاری ورد لەلایەن یەکە هەواڵگیریەکانی پۆلیسی فیدراڵییهوه، فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق سێ تیرۆرستیان لە چیاکانی حەمرین لە نزیك گوندی مەحکور کردەئامانج.
وتیشی یەکەکان "دوای چاودێریکردنی ناوچەی هێرشەکە پشتراستیان کردەوە كه هێرشەکە سەرکەوتوو بوو، كه چەکدارەکانی تێدا كوژران".