هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سێشه‌ممه (15 كانوونی دووه‌م) گوندێكی گرنگیان له‌ده‌ست "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌رهێنا، ئه‌مه‌ش به‌شێكی زیاتر له دواهه‌مین مۆڵگه‌ی خۆرهه‌ڵاتی گروپه‌كه ده‌بات له‌سه‌ر سنووری سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایه‌گه‌یاند.
به‌پشتیوانی هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له مانگی ئه‌یلوله‌وه شه‌ڕده‌كه‌ن بۆ وه‌ده‌رنانی داعش له‌و شوێنه‌ی كه پێیده‌ڵین هه‌جین له پارێزگای خۆرهه‌ڵاتی دێره زوور.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، ناوچه‌كه‌یان بۆ چه‌ند گوندێك كه‌مكردۆته‌وه له كه‌ناراوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی روباری فورات.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه سێشه‌ممه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات گه‌وره‌ترین ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌نجامدا له دژی داعش دوای ئه‌وه‌ی گروپه‌كه هه‌ڵهات.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆنترۆڵی سوسه‌یان كرد دوای كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆیان."
وتیشی ئه‌مه واده‌كات داعش ئێستا ته‌نها به‌رگری له 15 كیلۆمه‌تر دووجا خاك بكات.
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه، زیاتر له 1,100 چه‌كداری داعش كوژراون له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له 10 ئه‌یلولدا، له‌كاتێكدا 600 شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی 360 مه‌ده‌نیش، له‌نێویاندا 130 منداڵ، كوژراون.