فەرەنسییەك کە تۆمەتبارە بە تەقەکردن و کوشتنی چوارکەس لە مۆزەخانەیەکی جوەکان لە بەلجیکا پێنجشەممە (10 کانونی دووەم) چووە بەردەم دادگا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
مەهدی نێموچێ، تەمەن 33، کە لە دادگا ئامادهبوو، رووبەڕووی سزای زیندانیی هەتاهەتایی دەبێتەوە ئەگەر ئەو تاوانە بێبەزەییانەی کوشتنی بەسەردا ساغبێتەوە لە پایتەختی بەلجیکا لە 24 ئابی 2014، دوای گەڕانەوەی لە بەرەکانی شهڕ لە سوریا.
نێموچێ تۆمەتبارکراوە بە کوشتنی دوو گەشتیار و خۆبەخشێك و كارمهندێكی نوسینگه له مۆزەخانەکە به دەمانچه و تفهنگێك.
هەردووك نێمۆچە و ناسر بێندرێرە کە هاوڕێیەکی فەرەنسی تەمەن 30 سالێتی و گوایە چەکی بۆ دابینکردووە بەبێدەنگی دەرکەوتن كاتێك دادگاییکردنەکە لە دادگای تاوانەکانی بەلجیکا لەژێر ئەمنیەتی توندا دەستیپێکرد.
هەردووکیان به پیشاندانێكی كهمی سۆزهوه گوێیان دهگرت كاتێك دادوەرەکان دەستیانكرد بە خوێندنەوە تۆمهتهكان كه پێكهاتبوون له 200 لاپەڕە.
زیاتر لە 100 شایەتحاڵ لە دادگاکە شایەتی دهدهن و خێزانی قوربانیان و سەرکردەی کۆمەڵگای جوهکانیش ئامادهدهبن له دادگاییهكهدا كه لەوانەیە هەتا کۆتایی شوبات یان ئازار بخایەنێت.