سێ ئه‌ندامی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، كه یه‌كێكیان سه‌ركرده‌ی شانه‌یه‌كی تیرۆریستییه، ده‌ستگیركران له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی نێوان پۆلیس و سوپای عێراقدا له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاوازی موسڵ، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌رایسۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا دووشه‌ممه (7 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا نه‌جمه‌دین كه‌ریم جبوری به دیارونای وت: "هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق پیاوێكیان ده‌ستگیركرد كه به نایف موسڵی ناسراوه، سه‌ركرده‌ی یه‌كێك له شانه تیرۆریستییه‌كانی داعش له موسڵ، له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه، هه‌رسێكیان داواكراوبوون به‌پێی ماده‌ی 4ی یاسای دژه‌تیرۆریزم."
ناوبراو وتی هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان له شوێنه‌كه‌ی موسڵیدا دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه و زانیاریی گرنگدا كه په‌یوه‌ندیدارن به چالاكی و سه‌رچاوه‌كانی یارمه‌تیدانی تیرۆریستان.
وتی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌گوێره‌ی دانپێدانانی تیرۆریستێكی ده‌ستگیركراو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، ئه‌نجامدرا، كه شوێنی [ئه‌ندامانی شانه‌كه‌ی] ئاشكراكرد."