هه‌واڵه‌كانی عێراق

3 تونێلی داعش تێکشکێنران لەسەر سنووری عێراق-سوریا

هێزەکانی عێراق سێ تونێلیان تێکشکاند کە عێراقیان بە سوریاوە دەبەستەوە و رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هەڵیکۆڵیبوون لەکاتی داگیرکردنی ناوچە سنووریەکاندا لەلایەن گروپەکەوە لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا هەینی (4 کانونی دووەم) رایگەیاند.

فەرماندەی فەرماندەییەکە، نەجمەدین کەریم جبوری، بە دیارونای وت تونێلەکان لە رەبیعە دۆزرانەوە و تێکشێنران، كه‌ كه‌وتۆته‌ ئه‌مدیوی سنووره‌كه‌ له‌ پارێزگای دێرە زووری سوریاوه‌.

وتیشی تونێلەکان لە ساڵانی رابردوودا لێدراون و دێژیەکەیان لەنێوان 900 مەتر بۆ 1,800 مەتردا بوون.

جبوری وتی: "ئەو چەکانەی لەناو تونێلەکاندا دۆزرانەوە گوێزرانەوە پێشئەوەی تونێلەکان بەتەواوی تێکبشێنرێن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500