هه‌واڵه‌كانی عێراق

رژێمی سوریا دەڵێت شەڕڤانانی کورد پاشەکشەدەکەن لە مەنبیج

رژێمی سوریا چوارشەممە (2 کانونی دووەم) رایگەیاند سەدان شەڕڤانی کورد لە مەنبیجی نزیك سنووری تورکیا پاشەکشەیانکردووە.

وەزارەتی بەرگری لە سەر ئینتەرنێت بڵاویکردەوە: "کاروانێکی یەکینەکانی شەڕڤانانی کورد کە لە زیاتر لە 30 بارهەڵگر پێکهاتبوون ناوچەی مەنبیجیان بەجێهێشت و بەرەو رۆژهەڵاتی کەناری روباری فورات رۆیشتن."

راشیگەیاند: "ئەو زانیاریانەی (ئێمە هەمانە) دەریدەخەن تاکو ئێستا نزیکەی 400 شەڕڤانی کورد مەنبیجیان بەجێهێشتووە."

وەزارەتی بەرگری سوریا گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە کاروانێکی ئۆتۆمبێلی ده‌بڵئه‌كسل و چەند پیکابێکی سپی پیشاندەدات کە شەڕکەران بەجلی سەربازییەوە دەگوازنەوە و ئاڵای یەکینەکانی پاراستی گەل (یەپەگە)یان هەڵکردووە.

روانگەی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ ئەو شەڕکەرانەی چوارشەممە لە مەنبیج کشانەوە شەڕکەری یەپەگە نەبوون بەڵام سەر بە هێزە چەکدارەکانی تری هێزەکانی سوریای دیموکرات بوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500