هه‌واڵه‌كانی عێراق

سوپای سوریا دەچێتە مەنبیج لە هاوپەیمانێتییەکی نوێدا لەگەڵ کوردەکان

سوپای سوریا هەینی (28 کانونی یەکەم) بۆ یەكمجار دوای شەش ساڵ چووەناو مەنبیج، كه‌ شارێكی گرنگه‌ له‌ باکور، وتەبێژێك لە بەیاننامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند.

راگەیەندراوەکە دوای ماوەیەکی کەم لەوە هات کە کوردەکان داوای یارمەتی رژێمی سوریایان کرد کە رووبەڕووی مەترسی هێرشی تورکیا ببێتەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وتەبێژەکەی سوپای سوریا وتی ئاڵای وڵاتەکە لە مه‌نبیج هەڵکرا، کە شارێکی گرنگە و دەکەوێتە نزیکەی 30 کیلۆمەتر باشوری سنووری تورکیاوە.

یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، کە هێزی چەکداری سەرەکیی کوردییە لە سوریا، هەفتەی رابردوو داوای لە هێزەکانی رژێم کرد لەو ناوچانە جێگیربێت کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە لێیکشاوەتەوە، بەتایبەتی مه‌نبیج.

بەیاننامەکە راشیگەیاند: "ئێمە داوا لە هێزەکانی حکومەتی سوریا دەکەین... ئەو ناوچانە بخاتەوە ژێردەستی خۆی کە هێزەکانی ئێمە لێیکشاونەتەوە، بەتایبەتی مه‌نبیج."

ئەو شه‌ڕڤامه‌ کوردانە هێشتا لەوێن و بەشێکن لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتییان دەکرێت و له‌دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) شه‌ڕده‌كه‌ن.

روانگەی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ زیاتر لە 300 سەربازی حکومەت لە ناوچەی مه‌نبیج جێگیرکران.

جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی خۆجێی مه‌نبیج، نورا حەمید، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت کە "هێزەکانی رژێم ناچنە ناو شاری مه‌نبیج خۆی بەڵام له‌سه‌ر هێڵێكی سنووری جێگیردەبن."

حەمید وتی ئه‌و هێزانه‌ی هاوپەیمانانی ئەمریکی و فەرەنسی كه‌ له‌وێ جێگیرن، لە شوێنه‌كانی خۆیان ماونەوە و لە ئەنجامدانی دەورییە بەردەوامن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500