هێزه‌كانی عێراق (19 كانونی یه‌كه‌م) دوو تیرۆریستی گومانلێكراویان له قائیم ده‌ستگیركرد و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر سێ موشه‌كی ئاراسته‌كراودا له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكدا به ئامانجی له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له خۆرئاوای ئه‌نبار، وه‌زاره‌تی به‌رگری رایگه‌یاند.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌كه عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "هێزێك [ی سه‌ربازی] له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منییان له گوندی زاویه ئه‌نجامدا، سێ بنكه‌ی موشه‌كهاویشتن و سێ موشه‌كی ئاراسته‌كراو و هاوه‌نێكی 120ملمیان دۆزییه‌وه كه هی داعش بوون."
وتیشی: "هێزێكی دیكه دوو گومانلێكراوی تیرۆریزمی له قایم ده‌ستگیركرد."
ناوبراو وتی پازده ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكردیش له جۆری جیاواز كه له داعش به‌جێمابوون پوچه‌ڵكرانه‌وه له‌هه‌مان ئۆپه‌راسیۆندا.