هێزه‌كانی عێراق دوو چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد له موسڵ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سێشه‌ممه (18 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان و به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كانی ده‌ستگیركردن كه له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ینه‌واوه ده‌ركراون كه له كه‌یسی په‌یوه‌ندیدار به تیرۆریزمه‌وه ده‌كۆڵێته‌وه، پۆلیس دوو چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركرد له ناوچه‌ی ئیسڵاح زه‌راعی له خۆرئاوای موسڵ و گه‌ڕه‌كی حه‌دبا له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، دوو ده‌ستگیركراوه‌كه كاریان بۆ "كۆمیته‌ی ئه‌منی" و "نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌ربازان"ی گروپه‌كه كردووه له شاره‌كه‌دا.