دوو چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له موسڵ ده‌ستگیركران چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی له سوریاوه دزه‌یانكردبووه ناو خاكی عێراق، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق دووشه‌ممه (17 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه به پشتبه‌ستن به سه‌ره‌داوه هه‌واڵگرییه‌كان، سوپا دوو چه‌كداری تیرۆریستیان ده‌ستگیركرد له هێرشێكی كتوپڕدا له بادوش، خۆرئاوای موسڵ.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "تیرۆریسته‌كان هاتوونه‌ته نێو عێراق به خۆشاردنه‌وه‌یان له‌نێو خه‌ڵكی ئاواره‌دا له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له كه‌مپی ئاواره‌كانی حه‌ول له سوریا." ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه "ئه‌وان داواكراوبوون به‌پێی ماده‌ی 4ی یاسای دژه‌تیرۆر."