ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پێنجشەممە (13 کانونی یەکەم) ماوەی ساڵێك درێژکردنەوەی گەیاندنی کۆمەکی مرۆیی بۆ سوریا پەسەندکرد، ئاژانسی فرانس پرێس هەینی رایگەیاند.
هەنگاوەکە دوای دوودڵی روسیا هات کە داوایکرد ماوەکە هەمواربکرێتەوە بۆ شەش مانگ.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەمریکا، هاوشانی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەکە، درێژکردنەوەیان بۆ یەك ساڵ پەسەندکرد بەهۆی پێویستیی زۆری کەلوپەلی مرۆیی بۆ سوریا.
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە 4.3 ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکارییە لە ناوچەکانی دەرەوەی ژێردەستی رژێم.
لەو ژمارەیە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس ئەوانەن کە تەنیا لەڕێی سنوورهكانهوه دەتوانرێت دەستیان پێبگات.
دەسەڵاتەکە رێدهدات بە رێکخراوە مرۆییەکان تا سنوورەکان ببڕن دوایئەوەی زۆر بهسادەیی رژێم ئاگاداردەکەنەوە.
لەماوەی دانوسانەکاندا، جێگری باڵوێزی روسیا، دمیتری پۆلیانسکی، وتی کۆمەکی مرۆیی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە دەستیان بهسهردا دهگیرێت لە بازگەکان و خراپ بهكاردههێنرێت و مانگانە بووەتە هۆی داهاتی ملیۆنان بۆ ئۆپۆزسیۆن.
ئەمریکا پێیوایە هیچ هەڵبژاردەیەکی تری باوەڕپێکراو بۆ ئەو کۆمەکانە نیە و رژێمیشی بە دابەشکردنی هاوکاری بە نایەکسانی تۆمەتبارکردووە لەسەر حیسابی ئەو خەڵکەی کە کەمتر لایەنگری دیمەشق بوون لەماوەی شەڕی هەشت ساڵەدا.
یەکەم بڕیاری کۆمەکی مرۆیی لهڕێی سنوورهكانهوه بە دەنگدانی زۆرینە ساڵی 2014 پەسەندکرا.