هه‌واڵه‌كانی عێراق

چەندین موشەکی داعش دەستیان بەسەردا گیرا لە رۆژئاوای عێراق

هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە رۆژئاوای ئەنبار دەستیانگرت بەسەر زیاتر لە 100 موشەکی 'هێڵفایەر'ی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار پێنجشەممە (13 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

زانیاریی هەواڵگری لەلایەن دانیشتوانی نێوخۆییەوە یارمه‌تیی هێزەکانی دا شوێنی کۆگای چەکەکان بدۆزنەوە.

فەرماندەی فەرماندەییەکە، لیوا محەمەد فەلاحی، بە دیارونای وت: "هێزەکانی سوپا و دژەتیرۆریزم دەستیانگرت بەسەر کۆگایەکی ژێرزەمیندا لە ناوچەی زاویەی رۆژئاوای ره‌مادی لە نزیك روباری فورات کە 105 موشەکی دروستکراوی نێوخۆیی هێڵفایەری تێدابوو کە تا نزیکەی 10 کیلۆمەتر دەڕۆن."

وتیشی تەقەمەنیەکان و بۆمبی دەستکرد و وایه‌ره‌كانی تەقاندنەوە و ئامێره‌كانی تەقاندنه‌وه‌ لە شوێنەکەدا دەستیان بەسەرداگیرا، ئاماژەشی دا بەوەی حەشارگەکە تێکشكێنرا و موشەکەکانیش گوێزرانەوە بۆ شوێنێکی دوور بۆ تەقاندنەوەیان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500