زیاتر له سه‌دا 70 دانیشتوانی ئاواره‌ی پارێزگای كه‌ركوك گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان، پارێزگاری كه‌ركوك راكان جبوری یه‌كشه‌ممه (9 كانوونی یه‌كه‌م) وتی.
جبوری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له بینای پارێزگا وتی: "زیاتر له سه‌دا 70ی ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان له ناوچه ئازادكراوه‌كان له باشور و خۆرئاوای كه‌ركوك و كارده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌وانی دیكه بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان."
وتیشی پلانێك دانراوه بۆ خۆئاماده‌كردنی ته‌واوی به‌شه‌كانی پارێزگاكه بۆ زووتر جێبه‌جێكردنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان به لابردنی ته‌واوی به‌ربه‌سته‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌با و ئاو و ته‌ندروستی، له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی پاشماوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) بۆ سه‌رخستنی پلانی جێگیركردنه‌كه.