چالاكوانی ئێزیدینادیه موراد، كۆیله‌یه‌كی سێكسی رزگاربووی ده‌ستی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، له وتاری په‌سه‌ندكردنی خه‌ڵاتی نۆبڵدا دووشه‌ممه (10 كانوونی یه‌كه‌م) داوای له ته‌واوی جیهان كرد یارمه‌تی ئازادكردنی ئه‌و سه‌دان ژن و كچانه بده‌ن كه هێشتا له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
موراد له ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كه‌دا له ئۆسڵۆ وتی: "پاراستنی ئێزیدییه‌كان و ته‌واوی كه‌مینه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه."
نادیه‌ی ته‌مه‌ن 25 ساڵ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دكتۆری كۆنگۆیی، دێنیس موكوێگه وه‌رگرت، كه زیاتر له دوو ده‌یه‌ی ته‌مه‌نی به چاره‌سه‌كردنی ژنانی بریندار به‌سه‌ربردووه له خۆرهه‌ڵاتی كۆماری دیموكراتی كۆنگۆ، كه شه‌ڕ وێرانیكردووه.
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی نۆبڵ، بێریت رایس-ئه‌نده‌رسن، وتی كه ئه‌و دووانه "یه‌كێكن له دوو ئازاترین ده‌نگه‌كانی جیهان له ئه‌مڕۆدا".
ناوبراو وتی: "شه‌ڕكردن له پێناو دادپه‌روه‌ریدا پێكه‌وه‌یان ده‌بستێته‌وه، سه‌رباری هه‌موو ئه‌و جیاوازیانه‌ی كه هه‌یانه."
نادیه به‌كوڵ گریا له‌كاتێكدا رایس-ئه‌نده‌رسن باسی ئازاره‌كانی خه‌ڵكه‌كه‌ی كرد.
نادیه، كه له 2014 ده‌ستگیركرا، دووچاری هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ و لێدان و ده‌ستدرێژی سێكسی به‌كۆمه‌ڵ بووه‌وه، پێشئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌ڵبێت.
له وتاری په‌سه‌ندكردنی خه‌ڵاته‌كه‌یدا كه دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، نادیه وتی هه‌زاران ژن و كچ له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ئه‌و ڕفێندراون، ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته‌سه‌ر و بازرگانییان پێوه‌كراوه"له سه‌ده‌ی 21دا، له سه‌رده‌می جیهانگیری و مافی مرۆڤدا".
چاره‌نوسی 3,000 ژن و كچ هێشتا نادیاره.
نادیه وتی: "كچانی گه‌نج له سه‌ره‌تای ژیانیاندا هه‌موو ڕۆژێك ده‌فرۆشرێن، ده‌كڕدرێن، ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن و ده‌ستدرێژییان ده‌كرێته‌سه‌ر. شتێكی سه‌یره كه ویژدانی سه‌ركرده‌كانی 195 وڵات له سه‌رانسه‌ری جیهاندا نه‌جووڵاوه بۆ ئازادكردنی ئه‌م كچانه."