هه‌وڵێکی دزه‌کردن له‌لایه‌ن شه‌ش چه‌کداری رێکخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه پوچه‌ڵکرایه‌وه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی بادیه و جه‌زیره‌ی سوپای عێراق هه‌ینی (7 کانونی یه‌که‌م) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌که، موقه‌ده‌م حه‌مید روبه‌یعی، به دیارونای وت: "سوپای عێراق و لیوای 2ی پاسه‌وانی سنور به‌رپه‌رچی هه‌وڵێکی دزه‌کردنیان له‌لایه‌ن چه‌ند تیرۆریستێکی داعشه‌وه بۆ ناو عێراق دایه‌وه که ده‌یانویست سوود له خراپی بارودۆخی که‌شوهه‌وا و که‌میی مه‌ودای بینین له‌ناوچه‌که ببینن."
وتیشی: "هێزه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ چه‌کداران پێکیاندادا و یه‌کێکیان برینداربوو، ئه‌وانی تریش ناچاركران به پاشه‌کشه بۆ ناو سوریا." ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی چه‌کداره برینداره‌که که عێراقی بوو ده‌ستگیرکرا و له‌ژێر باری ئه‌منی توندا گوێزرایه‌وه بۆ چاره‌سه‌روه‌رگرتن.
روبه‌یعی وتی ئه‌مه دووه‌م هه‌وڵی دزه‌کردنه له‌ماوه‌ی که‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا پوچه‌ڵبکرێته‌وه، له‌كاتێكدا "تیرۆریستانی داعش هه‌وڵده‌ده‌ن له‌و ناوچانه‌ی سوریاوه بچنه ناو عێراق که هاوسنوورن".