هێزه‌کانی عێراق پێنجشه‌ممه (6 کانونی یه‌که‌م) هێرشی ئۆتۆمبیلێکی مینڕێژکراویان پوچه‌ڵكرده‌وه كاتێك شۆفێری ئۆتۆمبیله‌که هه‌وڵیدا بچێته‌ناو ئه‌و شاره‌ی پارێزگای ئه‌نبار له ده‌روازه‌ی رۆژئاواوه، پۆلیسی فه‌لوجه رایگه‌یاند.
هێزه ئه‌منیه‌کان ئۆتۆمبێلێکیان به 100 کیلۆ ته‌قه‌مه‌نیی كوشنده‌وه راگرت که له‌لایه‌ن کوڕێکی 14 ساڵانه‌وه لێده‌خوڕا، وته‌بێژی پۆلیسی فه‌لوجه، موقه‌ده‌م زیا جومه‌یلی، به دیارونای وت.
وتی شۆفێره‌که ده‌ستگیرکرا و یه‌که‌یه‌کی ئه‌ندازیاریی سه‌ربازیش ته‌قه‌مه‌نیه‌که‌ی پوچه‌ڵکرده‌وه به پچڕاندنی دوگمه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه و ئه‌و ئامێری کۆنتڕۆڵه‌ی له‌نزیك شۆفێره‌که‌وه دانرابوو.
هه‌روه‌ها وتی: "لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که رێکخراوی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش) له‌پشت ئه‌و هه‌وڵه تیرۆرستیه‌وه‌یه."