تیمێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر راسپێردران بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له كۆمه‌ڵكوژیی ئێزیدییه‌كان و تاوانكارییه‌كانی دیكه كه له عێراق ئه‌نجامدراون له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه، كه دواجارله‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا ده‌ستده‌كه‌ن به كاره‌كانیان، سه‌رۆكی لێكۆڵینه‌وه‌كه سێشه‌ممه (4 كانوونی یه‌كه‌م) وتی.
ئه‌نجومه‌نی ئه‌منیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پڕۆژه‌بڕیارێكی په‌سه‌ندكرد له ئه‌یلولی 2017 بۆ دادگاییكردنی ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن له تاوانه‌كانی جه‌نگ له‌لایه‌ن داعشه‌وه -- پرسێك كه پێشڕه‌وییكرا له‌لایه‌ن نادییه موراد، براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێڵی ئاشتی.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، تیمه‌كه، كه له لایه‌ن پارێزه‌ری به‌ریتانییه‌وه، كه‌ریم ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌د خان، رابه‌رایه‌تیده‌كرێت، له تشرینی یه‌كه‌م له به‌غدا جێگیركران، به‌ڵام له‌وكاته‌وه كاریانكردووه له‌سه‌ر لایه‌نی ئیداری و ته‌كنیكیی ورده‌كارییه‌كان بۆ زه‌مینه‌سازی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كه.
ئه‌حمه‌د خان له میانه‌ی یه‌كه‌مین راپۆرتیدا به ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی وت: "تیمی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه به‌رده‌وامه‌كانن له عێراق به‌ئامانجی ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌ره‌تای 2019."
ناوبراو وتی: "هێنانه‌دیی لێكۆڵینه‌وه‌كانمان په‌یوه‌سته به مسۆگه‌ركردنی هاوكاری و پشتگیری و متمانه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراقییه‌وه."
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه ره‌نگه بكرێت كۆمه‌ڵكوژیی ئێزیدییه‌كان وه‌ك جێنۆساید له‌قه‌ڵه‌مبدرێت، لێكۆڵه‌رانی مافیش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستدرێژیكردنه‌كانیان بۆ سه‌ر ژنان و كچان به‌دۆكیومێنت كردووه.
موراد یه‌كێكه له‌و هه‌زاران ژنه‌ی كه به دیل گیران و دواتر وه‌ك كۆیله‌ی سێكسی زیندانی‌كران كاتێك چه‌كدارانی داعش چوونه‌ناو ناوچه‌ی شنگاله‌وه له عێراق له ئابی 2014.
به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، لێكۆڵه‌ران به‌ڵگه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی جه‌نگ، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی یان جێنۆساید كۆده‌كه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی له دادگا عێراقییه‌كاندا به‌كاربهێنرێن.
ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه 2 ملیۆن دۆلار وه‌ك پشتگیری ده‌به‌خشێت بۆ یارمه‌تیدانی كاری تیمی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان، كه به یونیتاد ناسراوه، كه تێمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجامدراون.