دانوستانكارانی ئێران و روسیا و توركیا له ئه‌ستانه‌ی پایته‌ختی كازاخستان كۆبوونه‌وه چوارشه‌ممه (28 تشرینی دووه‌م) بۆ گفتوگۆیه‌كی دوو رۆژی به ئامانجی پاراستنی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی ته‌مه‌ن 10 مانگی له باكوری سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه گفتوگۆكان به‌رده‌وامبوون له‌نێوان دانوستانكارانی هه‌ر سێ وڵاته‌كه و رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆنیشدا.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ساردكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئیدلیبدا -- دواهه‌مین مۆڵگه‌ی به‌هێزی ئۆپۆزیسۆن و توندڕه‌وان -- گفتوگۆكان تهركیزدهخهنهسهر دروستكردنی بارودۆخێكی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان، له‌گه‌ڵ بونیادنانه‌وه‌ی دوای شه‌ڕ.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه له سوریا، ستافان دی میستو‌را، نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت، كه پێده‌چێت ئه‌مه دواهه‌مین به‌شداریی ئه‌و بێت له ناكۆكییه‌كاندا پێشئه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت.
رێكه‌وتننامه‌ی ئاشتیی ئیدلیب له مه‌ترسیدایه لهدوایهێرشێكی كیمیایی گومانلێكراوله حه‌له‌بی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێم، شه‌ممه، كه بووه هۆی ئه‌نجامدانی هێرشی تۆپبارانكردن.
چۆنێتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ی باسی لێده‌كرێت بۆسه‌ر سێ ناوچه‌ی شاره‌كه روون نیه و موشتومڕی زۆری له‌سه‌ره، رووداوه‌كه‌ش گوشاری خستۆته سه‌ر رێكه‌وتننامه‌یه‌كی لاواز كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌یلولدا ئیمزاكرا بۆ رێگریكردن له هێرش بۆسه‌ر ئیدلیب.