سه‌دان خۆپیشانده‌ری ژن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری گه‌وره‌ی قامشلی، كه زۆربه‌ی دانیشتوانانی كوردی سوریان، یه‌كشه‌ممه (25 تشرینی دووه‌م) رێپێوانیان ئه‌نجامدا بۆ كۆتاییهێنان به توندوتیژی دژی ژنان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ژنه‌كان به شه‌قامه‌كاندا رێپێوانیان كرد و هه‌ندێكیان ته‌پڵیان لێده‌دا و هه‌لهه‌له‌یان ده‌كێشا.
"هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا تاوانه،" له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و دروشمانه نوسرابوو كه به‌ده‌ست خۆپیشانده‌رێكه‌وه بوو، له رۆژی جیهانیی بنه‌بڕكردنی توندوتیژی دژی ژنان.
حه‌نیفه محه‌مه‌د، 47، وتی: "ئێمه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شداری له‌م رۆژه‌دا بكه‌ین."
ناوبراو وتی: "ژنان پێویسته خۆیان رێكبخه‌نه‌وه و بگه‌ن به ناوه‌نده‌كانی بڕیاردان. ده‌بێت داهاتوویان دیاریبكه‌ن."
ژنان له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان وێنه‌ی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌گه)یان به‌ده‌سته‌وه‌بوو، كه لقێكی میلیشیا كوردییه‌كه‌ی سوریایه، كه هه‌موو ئه‌ندامانی ژنن.
كوردانی سوریا شانازیده‌كه‌ن به‌وه‌وه كه ته‌نانه‌ت له شه‌ڕه‌كانیشدا په‌ره‌ده‌ده‌ن به یه‌كسانیی نێوان ره‌گه‌زی نێر و مێ.