سوپای عێراق چه‌ند هێرشێكی ئاسمانیی ئه‌نجامدا له دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له پارێزگای دیره زووری سوریا، كه بوونه‌هۆی كوشتنی 40 تووندڕه‌و، سوپای عێراق سێشه‌ممه (20 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه فڕۆكه جه‌نگییه ئێف-16ه‌كانی عێراق كۆگایه‌كی چه‌كی داعشیان كرده‌ئامانج له سوسه‌ی دیره زوور، كه بووه هۆی كوشتنی 10 چه‌كداری داعش.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هێرشێكی كتوپڕی ئاسمانیی تر بینایه‌كی وێران‌كرد له شارۆچكه‌ی باغوز كه 30 چه‌كداری داعشی له‌نێودا بوو، چه‌ك و موشه‌كه‌كانی ناو بیناكه‌ش تێكشكێندران.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بووه‌هۆی وێرانكردنی ته‌واوه‌تی ئامانجه‌كانی داعش.