لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئاواره‌كان بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كانیان له ئه‌نبار وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی پاشماوه‌كانی شه‌ڕ كه له نزیكی ته‌واوبووندایه، نوسینگه‌ی پارێزگای ئه‌نبار سێشه‌ممه (20 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند.
به‌رپرسی كاروباری ئاواره‌كان له پارێزگاكه، خالید ئه‌بو ریشه وتی: "هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ماڵه‌كانیان له ناوچه ئازادكراوه‌كانیان."
ناوبراو وتی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش كه پێكدێت له نوێنه‌رانی سوپا، پۆلیس، حكومه‌تی ناوخۆیی و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، پێكهێنراوه بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و كاره.
وتی: "هێزه ئه‌منییه‌كان نزیكبوونه‌وه له سڕینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕ و مینه چێنراوه‌كان له‌و شارانه‌ی كه 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش) پێشتر داگیریكردبوون، بۆئه‌وه‌ی ته‌واوی خه‌ڵكه ئاواره‌كان بگه‌ڕێننه‌وه ماڵه‌كانیان."
رێكاره یاساییه‌كانیش ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ خێزانی چه‌كدارانی داعش كه له ئێستادا له كه‌مپی ئاواره‌كان نیشته‌جێن.