فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا پێنجشەممە (8 تشرینی دووەم) رایگەیاند تۆڕێکی تیرۆرستیی شەش کەسی لە سامەڕا هەڵوەشانده‌وە.
فەرماندەی فەرماندەییەکە، لیوا عیماد زوهەیری، وتی: "هێزەکانی سوپای عێراق و دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێکی پلانبۆداڕێژراوی ورد و پشتبەستراو بە زانیاری هەواڵگیرییان لە سامەڕا ئەنجامدا و شانەیەکی تیرۆرستیی مەترسیداریان هەڵوەشاندەوە."
وتیشی هێزە هاوبەشەکان دەستاینگرت بەسەر تەقەمەنی و کەلوپەلی ئەندامانی شانەکەدا کە دەیانویست لە کردەوەی تیرۆرستیدا بەکاریانبهێنن.
هەروەها وتی: "هەموو رێکارە یاساییە پێویستیەکان لەدژیان گیراوەتەبەر."
یه‌كینه‌كانی ئه‌لئه‌فواج كه له سامه‌ڕا دامه‌زراون، كۆمه‌كی تێرۆریستان ده‌كه‌ن له سامه‌ڕا. به‌تایبه‌تی فه‌وجی ناسرییه به‌بیانوی شه‌ڕكردنه‌وه دژی ئه‌مریكا كه به‌گوێره‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی ئێران ئه‌ركێكی شه‌رعییه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت