هێرشێكی تیرۆریستی به ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد پوچه‌ڵكرایه‌وه له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا له باشوری فه‌لوجه‌ی پارێزگای ئه‌نبار، پۆلیسی عێراق سێشه‌ممه (6 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ئه‌نبار، لیوا هادی كه‌سار رزهیج به دیارونای وت: "به‌پێی سه‌ره‌داوێك كه له‌لایه‌ن دانیشتوانی ناوخۆوه درابوو، پۆلیس هێرشێكی كتوپڕی كرده‌سه‌ر بینایه‌كی نیشته‌جێبوون له باشوری فه‌لوجه و دوو تیرۆریستی ده‌ستگیركرد كه چه‌ند ته‌قه‌مه‌نییه‌كی ده‌ستكرد له شوێنه‌كه‌یان هه‌بوو، كه پلانیان هه‌بووه له رێگه گشتییه‌كان و ناوچه‌كانی نیشته‌جێبووندا بیانچێنن."
ناوبراو وتی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه بۆ ئاشكراكردنی گومانلێكراوه‌كانی دیكه كه پێده‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو ده‌ستگیركراوه كاریانكردبێت و یارمه‌تییان دابێتن.
وتیشی: "ئه‌و هاوڵاتیه‌ی خه‌به‌ره‌كه‌ی دا، پاداشتدهكرێت بۆ پاراستنی گیانی چه‌ندان عێراقی كه له‌وانه‌بوو ببنه قوربانی ئه‌و [هێرشانه]".