فه‌ره‌نسا فه‌رمانێكی ده‌ستگیركردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند بۆ سێ ئه‌فسه‌ری باڵای هه‌واڵگریی سوری به هۆكاری په‌یوه‌ندییان به مردنی دوو كه‌سی فه‌ره‌سنی-سورییه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس دووشه‌ممه (5 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌یه‌كی یاسایی رایگه‌یاند فه‌رمانه‌كه، كه به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی، عه‌لی مه‌ملوك و دوو كه‌سی دیكه ده‌كاته ئامانج، ده‌ركراوه له‌سه‌ر "به‌شداربوون له كرده‌ی ئه‌شكه‌نجه‌داندا"، "به‌شداربوون له تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تیدا" و "به‌شداری له تاوانه‌كانی جه‌نگدا".
به‌گوێره‌ی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، فه‌رمانه‌كه 8 تشرینی یه‌كه‌م ده‌ركراوه، به‌ڵام دووشه‌ممه بۆ رای گشتی بڵاوكرایه‌وه.
به‌رپرسه باڵاكانی دیكه جه‌میل حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی هێزه ئاسمانییه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری و عه‌بدولسه‌لام محه‌مه‌د، به‌رپرس له به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌واڵگری هێزه ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی مه‌زه له دیمه‌شق.
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند،كه ئه‌وان داواكراون به‌هۆكاری په‌یوه‌ندییان به دیارنه‌مانی مازن و پاتریك ده‌باغ، باوك و كوڕێك، كه له تشرینی دووه‌می 2013 ده‌ستگیركران و دوای ئه‌وه‌ی له ناوه‌ندی هێشتنه‌وه‌ی مه‌زه زیندانی‌كران، دیارنه‌مان.
ئه‌م هاوینه به‌فه‌رمی راگه‌یاندرا كه ئه‌وان مردوون.
له حوزه‌یراندا، دادوه‌رانی ئه‌ڵمانیاش فه‌رمانێكی ده‌ستگیركردنی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌ركرد بۆ جه‌میل حه‌سه‌ن به‌تاوانی سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌شكه‌نجدان و كوژرانی سه‌دان زیدانی.
سه‌رچاوه یاساییه‌كان له فه‌ره‌نسا رایانگه‌یاند كه له هه‌ردوو وڵاتی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا، لێكۆڵینه‌وه‌كان كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك كه ده‌سته‌به‌ركراوه له‌لایه‌ن"سیزار"ه‌وه، فۆتۆگرافه‌رێكی پێشووی پۆلیسی سوری كه ساڵی 2013 وڵاته‌كه‌ی به‌جێهێشت و 55,000 وێنه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانییه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد.
پارێزه‌ر و ئه‌ندامی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، كلێمێنس بێكتارته، دووشه‌ممه وتی دواهه‌مین بڕیاره‌كان "ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه دیواری پارێزراوی (حه‌سانه)ی به‌رپرسه سورییه‌كان له به‌رزترین پله‌دا ده‌توانرێت بشكێنرێت".
خاتو كلێمێنس و پاتریك باودۆوین، پارێزه‌رێكی خێزانه‌كه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتیان: "ئه‌مه هه‌نگاوێكی بێپێشینه‌یه به‌ره‌و دادپه‌روه‌ی بۆ خێزانی ده‌باغ و به‌ره‌و ئاشكراكردنی ئه‌و كرده دڕندانه -- له‌لایه‌ن دادوه‌رانی سه‌ربه‌خۆوه -- كه له‌دژی زیندانییه‌كان ئه‌نجامدراون له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه."