دوو چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، كه یه‌كێكیان به‌شداربووه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كاندا له‌كاتی داگیركردنی ده‌شتی نه‌ینه‌وادا له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌وه له 2015، ده‌ستگیركران، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا دووشه‌ممه (5 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده نه‌جمه‌دین كه‌ریم جبوری به دیارونای وت: "هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی بنكه‌فراوانیان ئه‌نجامدا له 16 گوند و شارۆچكه‌ی باشور و باشوری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، له‌ئه‌نجامدا دوو چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركرد كه ناسنامه‌ی ساخته‌یان به‌كارده‌هێنا."
وتی هێزه‌كان پێنج حه‌شارگه‌ی داعشیان دۆزییه‌وه، له‌نێویاندا دوو تونێل. وتیشی ئه‌و سه‌ره‌داوانه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی ناوخۆوه پێیاندرابوو بوونه هۆی دۆزینه‌وه‌ی یه‌كێك له حه‌شارگه‌كان.
وتیشی: "حه‌شارگه‌كان وێرانكران و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی نێویشیان ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا."