هه‌واڵه‌كانی عێراق

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: سنووری عێراق-سوریا بەتەواوی پارێزراوە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق پێنجشەممە (1 تشرینی دووەم) رایگەیاند كه‌ سنووری نێوان عێراق و سوریا بەتەواوی پارێزراوە و جموجۆڵی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەناو سوریاشدا چاودێریدەکرێت.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێنجشەممە لەسەر سنوور وتی: "سنوورمان بەتەواوی پارێزراوە و دوژمنی تیرۆریستیش نزیکەی پێنج کیلۆمەتر لەناو خاکی سوریاوە دوورە."

وتیشی: "بەربەست و هەوڵی سەرەکی لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە ئەنجامدراون بۆ رێگریکردن لە هەر هەلێکی دوژمن بۆ دووبارە پەڕینەوە بۆ ناو عێراق."

رەسوڵ وتی: "ئێمە بەتەواوی سنووره‌كه‌ی نێوان عێراق و سوریامان شه‌نوكه‌وكردووه‌ و پشتڕاستیدەکەینەوە کە زۆر بەهێز و پتەوە. هەوڵەکانی هەواڵگریشمان به‌رده‌وامن و تەکنۆلۆژیای سه‌رده‌میانه‌ بەکاردەهێنین، له‌وانه‌ کامێرای گەرمیپێو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەگەڵ هێرشی ئاسمانی."

وتیشی: "ئەگەر دوژمن هەوڵبدات لە سنووری ئێمە نزیكببێتەوە، رووبەڕووی وەڵامی توندی یەکەکانمان دەبێتەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500