سه‌دان شه‌ڕڤانی كورد گه‌یشتوونه‌ته خۆرهه‌ڵاتی سوریا بۆ یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له شه‌ڕیاندا دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) دوای پاشه‌كشێیه‌كی گه‌وره له هه‌فته‌ی رابردوودا، ئاژانسی فرانس پرێس، سێشه‌ممه (30 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه كورد و عه‌ره‌به، به‌پشتیوانیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، 10 ئه‌یلول هێرشێكیان ئه‌نجامدا بۆ وه‌ده‌رنانی داعش له حه‌شارگه‌كانی هه‌جین له‌سه‌ر سنووری عێراق.
ئه‌وان به‌هێواشی پێشڕه‌وییانكرد له‌و مۆڵگه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پشتیوانیده‌كرا، به‌ڵام دووچاری گه‌رده‌لوولی لم و چه‌ندین هێرشی پێچه‌وانه‌وه هاتنه‌وه، له‌وانه هێرشی خۆكوژی، ئه‌مه‌ش وایلێكردن یه‌كشه‌ممه پاشه‌كشه‌بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، لانیكه‌م 72 شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌فته‌ی رابردوو له هێرشێكی پێچه‌وانه‌ی داعشدا كوژران.
چاودێران رایانگه‌یاند كه سه‌دان شه‌ڕڤانی كورد، پیاو و ژن، له‌وكاته‌وه گه‌یشتوونه‌ته حه‌شارگه‌كانی هه‌جین.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدلوڕه‌حمان وتی: "له یه‌كشه‌ممه‌وه، له ماوه‌ی زیاتر له دوو رۆژدا، 500 شه‌ڕڤان له هێزه كوردییه تایبه‌ته‌كان، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان نێردراون."
ناوبراو وتی چه‌ند هه‌زار شه‌ڕڤانێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێشتر له ناوچه‌كه ئاماده‌ییان هه‌بووه.