ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیی سێ ڕۆژه له به‌غدا گروپێكی گومانلێكراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ی ده‌ستگیركرد كه داواكراوبوون به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به تیرۆریزمه‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دووشه‌ممه (22 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، لیوا سه‌عد مه‌عه‌ن به دیارونای وت: "هێزه هاوبه‌شه‌كان هه‌شت گومانلێكراوی تیرۆریزمیان ده‌ستگیركرد له ئۆپه‌راسیۆنێكی بنكه‌فراوانی ئه‌منیدا كه له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی به‌غدا جێبه‌جێكرا، له‌نێویاندا ئه‌بو غرێب، سیدیا و تارمییه."
ناوبراو وتی: "ته‌واوی هێرشه تیرۆریستییه‌كان كه ده‌ستگیركراوان به‌شداربوون تیایاندا له‌پێناو داعشدا ئه‌نجامدراون." وتیشی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا.
مه‌عه‌ن وتی: "سێ ده‌ستگیركراوه‌كه ناویان له لیستی داواكراوه مه‌ترسیداره‌كاندایه." وتیشی هاوكاریی كه‌سانی ناوچه‌كه رۆڵێكی سه‌ره‌كیی هه‌بوو له به‌شێك له ده‌ستگیركردنه‌كاندا.