هه‌واڵه‌كانی عێراق

جەنەراڵێکی ئەمریکی: شەڕکەرانی بیانی هێشتا پەیوەندیده‌كه‌ن بە داعشەوە لە سوریا بەڵام بەڕێژەیەکی کەمتر

شەڕکەرانی بیانی بەردەوامن لە رژانە نێو سوریاوه‌ بۆ پەیوەندیکردن بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ بەڵام بەڕێژەیەکی زۆر کەمتر، بەرپرسی هێزە هاوبەشەکانی پەنتاگۆن، جۆی دەنفۆرد، سێشەممە (16 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

دەنفۆرد وتی شوێنکەوتووانی نوێ بەڕێژەی مانگانە نزیکەی 100 کەس دەگەنە سوریا، رێژەکەش کەمبۆتەوە بەبەراورد بە مانگانە نزیکەی 1,500 کەس لە سێ ساڵی رابردوودا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وتیشی لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە ئه‌وه‌ پیشاندەدات کە توانای گروپەکە بۆ راکێشانی شوێنکەوتووانی بەبەهێزی ماوەتەوە.

دەنفۆرد له‌كاتی كردنه‌وه‌ی کۆنفرانسێكدا سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی توندڕه‌وی وتی: "ئه‌و لێشاوه‌ی شەڕکەرانی بیانی و توانای جوڵاندنی سەرچاوەکان و ئایدۆلۆژیایه‌ كه‌ رێگە بەو گروپانە دەدات له‌گه‌ڕدا بن."

دەنفۆرد وتی کێشەی ئه‌م لێشاوه‌ دەچێتەپاڵ کێشەی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو سەدان شەڕکەرە بیانیانەی دەستگیرکراون کە وڵاتی خۆیان وەریانناگرنەوە.

وتیشی هێزەکانی سوریای دیموکراتزیاتر لە 700 شەڕکەری داعشیان دەستگیرکردووە کە خەڵکی نزیکەی 40 وڵاتن.

هەروەها وتی: "پرۆسەی گەڕانەوەی ئەو شەڕکەرانە بۆ وڵاتەکانیان بۆ دادگاییکردن بەهۆی رێکاری سیاسی ونه‌بوونی یاسای گونجاوه‌وه‌ دواخراوە."

دەنفۆرد وتی ئەگەر مامەڵەی درووست لەگەڵ کێشەی شەڕکەرە گیراوە بیانیەکان نه‌كرێت، ئه‌وه‌ زه‌حمه‌تترده‌كات كه‌ دواجار ئایدیۆلۆژیای داعش له‌ناوببرێت.

وتیشی فاكته‌رێكی گرنگ ئەوەیه‌ كه‌ "چۆن شەڕکەرە بیانیەکان دەستنیشاندەکەین، دادگاییان دەکەین و توندڕەوییان ناهێڵین و دەیانخەینەوە نێو کۆمەڵگا".

دەنفۆرد وتی: "پێویستە رێگەیەك بدۆزینەوە بۆ باسکردنی ئەو کێشەیە و رێگەبگرین لەوەی دەستگیرکراوان ببنە سەرکردەی گروپە توندڕەوەکانی سبەی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500