دیپلۆماتكارانی باڵای سوریا و عێراق دووشه‌ممه (15 تشرینی یه‌كه‌م) رایانگه‌یاند كه خاڵێكی سنوری له‌نێوان سوریا و عێراقدا به‌منزیكانه ده‌كرێته‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا، وه‌لید موعه‌لیم وتی: "ئێمه ئێستا به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی سوریا و عێراق له‌به‌رچاوده‌گرین به كردنه‌وه‌ی خاڵی سنوریی ئه‌لبو كه‌مال، له نزیكترین كاتدا."
ئه‌لبو كه‌مال ته‌نها خاڵێكی سنوورییه له سیان له‌نێوان عێراق و سوریادا له‌وپه‌ڕی خۆرهه‌ڵات كه له‌دیوی سوریا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمه‌وه كۆنتڕۆڵده‌كرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وتی كردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه سنورییه، كه له عێراق به قائیم ناسراوه، "له‌ڕووداندایه".
پاش ده‌ستپێكی شه‌ڕی سوریا، چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و دواتریش تووندڕه‌وه‌كان ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر خاڵی سنوریی ئه‌لبو كه‌مالدا.
جه‌عفه‌ری وتی: "بۆ ئێمه، خاڵه سنورییه‌كان ته‌نها خاڵی سنوریی جوگرافی نین، به‌ڵكو كه‌لتووری، ئابوری، سیاسیی و ته‌نانه‌ت دیمۆگرافیشن. هه‌ربۆیه‌ش هه‌وڵ هه‌یه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه سنورییانه بكرێنه‌وه."
عێراق له‌ماوه‌ی پێشوودا هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ سوریادا جێگیركردووه به‌مه‌به‌ستی راگرتنی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی چه‌ك و چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش). گروپه‌كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام هێشتا له خاڵه سنورییه‌كاندا ئاماده‌یی هه‌یه.