هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیسی عێراق رێگەدەگرن لە تەقینەوەیەك لەناوەڕاستی فەلوجەدا

هێزەکانی عێراق شەوی پێنجشەممە (11 تشرینی یەکەم) دوو بۆمبی دەستکردیان پوچەڵکردەوە کە لەنزیك دۆندرمەخانەیەك لەناوەڕاستی فەلوجەدا چێندرابوون، پۆلیسی عێراق لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند.

بەڕێوبەری پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسەر رزه‌یج، بە دیارونای وت: "بۆمبی دەستکردی یەکەم قوتوویەکی کۆلا بوو کە پڕکرابوو لە تەقەمەنی و کۆنترۆڵێکی تەقاندنەوە و لە بەرامبەر دۆندرمەخانەیەك چێندرابوو کە یاریی منداڵان و مێزی دانیشتنی خێزانی لێبوو."

وتیشی: "بۆمبەکە بەبێ هیچ رووداوێك پوچەڵکرایەوە دوایئەوەی خاوەنی دوکانەکە پۆلیسی سەبارەت بەو وایەرانە ئاگادارکردەوە کە لە بۆمبەکەوە لە بەرامبەر دوکانەکەیدا سه‌ریانده‌ركێشابوو."

رزه‌یج وتی: "کاتێك ناوچەكه‌ی ده‌وروبەرمان پشکنی، بۆمبێکی دەستکردی گەورەترمان دۆزیەوە. دەبوو ناوچەکە چۆڵبکرێت چونکە نەدەتوانرا بۆمبەکە بەشێوازێکی کۆنترۆڵکراو بەبێ زیانی گیانی و مادی پوچەڵبکرێتەوە."

وتیشی: "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چەند گومانلێکراوێك دەستگیرکران و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500