"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ژنێكی له دیله‌كانی دروز كوشت كه له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی پارێزگای سوه‌یدا له سوریا ده‌ستگیریكرد، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (2 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
ژنه 25 ساڵه‌كه له‌نێو ئه‌و زیاتر له 30 كه‌سه‌دا بوو كه داعش به‌دیل گرتنیلهكاتێكدا خوێناوی‌ترین هێرشی، له ده‌ستپێكی شه‌ڕی سوریاوه، بۆسه‌ر كه‌مینه‌ی دروز له سوه‌یدا ئه‌نجامدا.
له هێرشه‌كه‌ی 25 ته‌موزدا، داعش زنجیره‌یه‌ك هێرشی خۆكوژی و ته‌قه‌كردن و چه‌قۆلێدانی ئه‌نجامدا كه بوونه‌هۆی مردنی 250 كه‌س له سه‌رانسه‌ری پارێزگاكانی باشوری خۆرئاوادا، كه زۆربه‌یان مه‌ده‌نی بوون.
دواتر ده‌ركه‌وت كه چه‌كدارانی داعش گروپێكیان له هێرشه‌كه‌دا رفاندبوو كه زۆربه‌یان ژنان و منداڵانی دروز بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند كه "خزمه‌كانی سه‌روه ئه‌بو عه‌مار پێیانوتراوه كه ئه‌و كوژراوه".
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه گوله به‌سه‌رییه‌وه نراوه.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی سوه‌یدا 24، وه‌كو دیله‌كانی دیكه، ئه‌بو عه‌مار خه‌ڵكی گوندی دووره‌ده‌ستی شه‌به‌كی بوو له ناوچهگوندنشیهكانی خۆرهه‌ڵاتی پارێزگاكه.
سه‌رۆكی ئاژانسه‌كه، نوور ره‌دوان به ئاژانسی فرانس پرێسی وت كه داعش دایكوباوكی ژنه‌كه‌ی له‌كاتی هێرشی سه‌ر گونده‌كه‌یاندا كوشتبوو.
داعش له رێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنی نامه‌ناردنی ته‌له‌گرامه‌وه به‌پرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی سوه‌یدا راگه‌یاند، به‌ڵام به هیچ جۆرێك باسی دیله‌كانی نه‌كردووه و هیچ وێنه یان ڤیدیۆیهكیشیانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاونه‌كردۆته‌وه.
ره‌دوان وتی له ئه‌یلولدا، گروپه‌كه كوڕه خوێندكارێكی 19 ساڵانی كوشت له نێو دیله‌كاندا.
هه‌فته‌یه‌ك دواتر، له‌نێو دیله‌كاندا ژنێكی ته‌مه‌ن 65 ساڵ مرد.