تونێڵێكی گه‌وره‌ی ژێرزه‌وی كه وه‌ك حه‌شارگه له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه به‌كارهێنرابوو له كه‌ركوك تێكشكێنرا له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا، سێشه‌ممه (2 تشرینی یه‌كه‌م)، وه‌زیری به‌رگری عێراق رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی سه‌ره‌داوی هه‌واڵگریی پێشوه‌خته، هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپا حه‌شارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی داعشیان دۆزییه‌وه له گوندی نه‌جاتییه له حه‌ویجه، 55 كیلۆمه‌تر له باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، چه‌كدارانی داعش ئه‌م تونێلانه‌یان وه‌كو حه‌شارگه به‌كارهێناوه دوای ئه‌وه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كانیان ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی مه‌ترسیدار له شوێنه‌كه‌یان دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند: "تونێڵه‌كه به‌ته‌واوی تێشكێنرا و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی له نێویدابوو."