هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی له پارێزگای ئیدلیبی سوریا رایگه‌یاند كه دژی ناردنی هێزه‌كانی روسیایه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه هێزی سه‌ربازیی لێ ناهێڵرێت به‌گوێره‌ی رێكه‌وتننامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن توركیا و روسیاوه، ئاژانسی فرانس پرێس دووشه‌ممه (1 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه كه مانگی رابردوو ئه‌نجامدرا بۆ پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌شێوه‌ی پیتی یوی ئینگلیزی‌دا له ده‌وروبه‌ری ئیدلیب كه ده‌بێت خاڵی بێت له تووندڕه‌وان و چه‌كی قورس.
ناوچه‌كه له‌لایه‌ن سوپای توركیا و پۆلیسی سه‌ربازیی روسیاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
به‌ره‌ی ئازادی نیشتمانی، كه هاوپه‌یمانێتیه‌كی ئۆپۆزسیۆنی به‌هێزی پشتگیریكراوه له‌لایه‌ن توركیاوه له ئیدلیب، به‌وریاییه‌وه پێشوازییكرد له رێكه‌وتننامه‌كه، به‌ڵام تائێستا هیچ ناڕهزایهتیهكی ده‌رنه‌بڕیوه.
وته‌بێژی به‌ره‌ی ئازادی نیشتمانی، ناجی موسته‌فا دره‌نگانێكی یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی درێژمان له‌گه‌ڵ توركیای هاوپه‌یمان ئه‌نجامدا ده‌رباره‌ی خاڵه‌كانی نێو رێكه‌وتننامه‌كه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئاماده‌یی روسیا له ناوچه ئارامه‌كه."
ناوبراو وتی: "ئێمه كێشه‌كه‌مان تاووتوێكرد و به‌ره‌ی ئازادی نیشتمانیش به‌ڕوونی ئه‌م بابه‌ته ره‌تده‌كاته‌وه." وتیشی توركیا "به‌ڵێنی داوه كه ئه‌مه روونادات".
رێكه‌وتننامه‌كه 17 ئه‌یلول ئیمزاكرا له‌لایه‌ن سه‌رۆك ڤلادیمێر پوتین و هاوتا توركهكهیهوه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان.
له‌ژێر رۆشنایی رێكه‌وتننامه‌كه‌دا، ده‌بێت هه‌موو یه‌كه‌كان له ناوچه ئارامه‌كه چه‌كه قورسه‌كانیان تا 10 تشرینی یه‌كه‌م راده‌ستبكه‌ن و گروپه توندڕه‌وه‌كان تا 15 تشرینی یه‌كه‌م بكشێنه‌وه.
ئیدلیب ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری توركیا و له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی زنجیره‌یه‌كی ئاڵۆز له یه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن و توندڕه‌واندایه، كه چاودێران پێیانوایه ئه‌مه دروستكردنی ناوچه ئارامه‌كه سهختدهكات.
ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه بڕیاره ناوچه ئارامه‌كه‌ی لێدروستبكرێت له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی ته‌حریر شام و گروپه هاوشێوه‌كانی تردایه. حوراس دین، كه گروپێكی بچوكتری په‌یوه‌سته به قاعیده‌وه، رێكه‌وتننامه‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.