سوپای پاسدارانی كۆماری ئێران دووشه‌ممه (1 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند كه هێرشێكی موشه‌كی ئه‌نجامدا بۆسه‌ر بنكه‌كانی 'تیرۆرستان' له سوریا، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشێك كه 24 كه‌سی كوشت له شاری ئه‌هوازی ئێران، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
پێشتر سه‌رۆكی ئێران، حه‌سه‌ن روحانی سوێندیخواردبوو كه وه‌ڵامێكی "وێرانكه‌ر"یان ده‌بێت بۆ هێرشه‌كه‌ی مانگی رابردوو -- كه "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی له‌ئه‌ستۆگرت -- له نمایشێكی سه‌ربازیدا له یادی شه‌ڕی عێراق و ئێران‌دا له ساڵی 1980-1988.
سوپای پاسدارانی كۆماری ئێران رایگه‌یاند: "بنكه‌كانی ئه‌و تیرۆرستانه‌ی به‌رپرسیاربوون له تاوانه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئه‌هواز چه‌ند خوله‌كێك پێش ئێستا هێرشیانكرایهسهر له خۆرئاوای فورات به چه‌ندین موشه‌ك كه له‌لایه‌ن لقی ئاسمانیی سوپای پاسدارانه‌وه هاوێژران."
ئاژانسی هه‌واڵی فارسی ئێران رایگه‌یاند كه سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران "ژماره‌یه‌ك موشه‌كی ئاستمامناوهند"ی له جۆری زولفه‌قار و قیامی هاویشت، كه شارۆچكه‌ی بیابانیی ئه‌لبو كه‌مالی سوریایان كرده‌ئامانج له‌سه‌ر روباری فورات له پارێزگای دیره زووری خۆرهه‌ڵات.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، "به‌ره‌به‌یان (ی دووشه‌ممه) ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره روویدا له دواهه‌مین مۆڵگه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعشدا له‌نزیك ئه‌لبو كه‌مال".
ئه‌لبو كه‌مال، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری عێراق، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی رژێمی سوریا و چه‌كدارانی هاوپه‌یمانیدایه كه 2007 له‌ده‌ست داعشیان سه‌نده‌وه.