هه‌واڵه‌كانی عێراق

باندێكی قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا لە ئەنباری عێراق

پۆلیسی عێراق باندێكی دەستگیرکرد کە تایبەت بوون بە قاچاخچێتی و مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە لە روتبەی پارێزگای ئەنبار کە 28,750 دەنکە حەبی هۆشبەریان پێگیرا، فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار پێنجشەممە (27 ئەیلول) رایگەیاند.

بەرپرسی پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسەر رزه‌یج، بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنیەکان پێنج ئەندامی گروپێکی مەترسیداریان دەستگیرکرد کە لە مامه‌ڵه‌كردن و به‌قاچاخهێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ عێراق و فرۆشتنی بە گەنجان تێوەگلاون."

وتیشی: "ئەندامانی گروپەکە لە ئەرمیلەی قەزای روتبە دەستگیرکران." ئاماژەشی دا بەوەی "دەستبەجێ بۆ لێکۆڵینەوە نێردراون".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500