هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق پاشماوەکانی داعش راوه‌دووده‌نێن لە دیالە

هێزه‌كانی عێراق ئەندامێکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت و چواری تریشیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیرکرد لەسەر سنووری نێوان پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە پێنجشەممە (27 ئەیلول) رایگەیاند.

فەرماندەی فەرماندەییەکە، فەریق میزهیر عەزاوی بە دیارونای وت: "لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەدا کە چوارشەممە ئەنجامدرا، هێزە هاوبەشەکان تیرۆرستێکیان کوشت کە پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوی لەبەردابوو لەنزیك شارۆچکەی عەزیم و چەندین بۆمبی دەستکردیان پوچەڵکردەوە و تۆپهاوێژێك و دوو هاوەنیشیان تێکشکاند."

وتیشی: "سێ تونێل، كه‌ یەکێكیان 900 مەتر درێژ و چەك و تەقەمەنی و خۆراکی نێوقوتوو له‌گه‌ڵ دەرمان و لەفافی تێدابوو، لە جەلەولا (باکوری رۆژهەڵاتی دیالە) دۆزرانەوە."

عەزاوی وتی چوار گومانلێکراویش لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکران کە بەردەوام دەبێت "هەتا ئامانجەکانی خۆی بەدەستدێنێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500