هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكردووه بۆ تێكشكاندنی شانه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له ناوچه‌كانی نێوان پارێزگای دیاله و سه‌ڵاحه‌دین، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله چوارشه‌ممه (26 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده فه‌ریق مه‌زهه‌ر عه‌زاوی وتی ئۆپه‌رسیۆنه‌كه، كه له‌لایه‌ن وێنه‌ی سه‌ته‌لایتییه‌وه پشتیگیریده‌كرێت، ئامانجێتی شانه‌كانی داعش تێكبشكێنێت و به‌دوای كه‌سه داواكراوه‌كانیشدا بگه‌ڕێت له‌و ناوچانه.
ناوبراو وتی: "یه‌كه‌مین قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ناوچه‌كانی سافیت، ته‌لیعه 1، ته‌لیعه 2 و عه‌زیم، له‌گه‌ڵ گونده‌كانی ئه‌لبو ته‌راز، ئه‌لبو به‌كرد، ئه‌لبو عه‌ود و ئه‌لبو هینه‌یهن، تاوه‌كو به‌نداوی عه‌زیم له باكوری دیاله، ده‌گرێته‌وه."
وتیشی: "قۆناغی دووه‌م له به‌نداوی عه‌زیمه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا پردی زه‌رقه و ئه‌مێرلی، توز، سه‌رحا، مه‌فتول و سوله‌یمان به‌گیش له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌خۆده‌گرێت."
عه‌زاوی وتی: "هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌ی یاسا پێشێلده‌كه‌ن له سه‌رانسه‌ری عێراقدا بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌ت و ئارامی."